(ABNA24.com) جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنی حەشدی شەعبی هەواڵە بڵاو کراوەکان لە سەر کشانەوەی ئەو هێزانە لە پارێزگای نەینەوای وەدرۆ خستەوە.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، ڕائد کروی جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنی حەشدی شەعبی وتی: هێزەکانی حەشدی شەعبی دیسان لە پارێزگای نەینەوا جێگیر بوون.
ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: هێزەکانی حەشدی شەعبی لە بەشێکی بەربڵاو لە ڕۆاژوای پارێزگای نەینەوا جێگیر دەبن.
کروی وتیشی: هێزەکانی حەشدی شەعبی لە شەنگال، تەلەعفەر و حەزەر جێگیر کراون و هەواڵە بڵاو بووەکان لە سەر کشانەوەی حەشدی شەعبی لە پارێزگای نەینەوا درۆیە.
/129
١٣ ئایار ٢٠١٩ - ١٠:٠٥
News ID: 941092
جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنی حەشدی شەعبی هەواڵە بڵاو کراوەکان لە سەر کشانەوەی ئەو هێزانە لە پارێزگای نەینەوای وەدرۆ خستەوە.